سیاسەتمەدارێکی شیعە: گەلە کوردە ستەملێکراوەکەمان رزگار بکەن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق دەڵێت: بەپەژارەیەکی زۆرەوە لەوە دەڕوانین کە بەسەر کۆچبەرە عێراقییەکانمان دێت لەسەر سنوورەکانی وڵاتانی ئەوروپا (بێلاڕوس و پۆڵندا و لیتوانیا) کە زۆرینەیان خەڵکی پارێزگاکانی هەرێمن.

باقر جەبر زبێدی، وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، “سەرباری یاساکانی مافی مرۆڤ، کەچی حکومەتە ئەوروپییەکان بێدەنگیان هەڵبژاردووە بەرامبەر بە ئازاری گەورەی پەنابەران کە بەدەست سەرما و برسێتییەوە دەناڵێنن، لەمڕووەوە ڕووندەبێتەوە کاتێک بابەتەکە دێتەسەر بەرژەوەندی خۆیان، وڵاتانی زلهێز رۆڵی دووبەرەکی دەگێڕن، لەسێبەری بێدەنگی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران کە بەهۆی جەنگەکانەوە رێژەیان زیادیکردووە، ناتوانین هیچ بکەین جگە لەوەی جەخت لەوەبکەینەوە کە قەیرانی گەلی کورد جیاوازە، چونکە هۆکارەکەی هەژارییە بەپلەی یەکەم، نەک قەیرانی ئەمنی وەک حاڵەتەکانی دیکەی پەنابەران”.

وتیشی: سەرباری ئەو قسانەی دەکرێن لەبارەی ئەوەی هەرێمی کوردستان پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوەبینیوە و بەردەوامە لە بوژانەوە، بەڵام ئەمە ڕاست نییە و چینێکی زۆر کەمی ئەو کۆمەڵگایە دەگرێتەوە کە بەدەست سیستمی بەعسەوە ناڵاندی و ئێستاش ناچارە بەهۆی پێویستییەکانییەوە بەو دۆخە مەترسیدارە کۆچبکات، بەجۆرێک پێیباشترە لەناو دەریا و لەسەر سنوورەکانی وڵاتانی ئەوروپا بمرێت، بەومەرجەی لە وڵاتەکەی نەمێنێتەوە.

ئاشکراشی کرد، “ئەمە بانگەوازێکە بۆ دادپەروەری گەلە کوردەکەمان، کە بەدرێژایی ساڵانی رابردوو بەدەست گەندەڵی و جیاکاری و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانەوە ناڵاندوویەتی کە بەرپرسیارێتی هەمووی لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە، چونکە خێر و بێری خاکی هەرێم زۆرە و تەنیا پێویستی بەوەیە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لە جیاکاری و حزبایەتی دابەش بکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا