ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دەگاتە سلێمانی و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

میدیاكانی نزیك لە پارتی بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە شاندێكی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات و پرسی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن و پێكەوە كاركردن بۆ كارنامەیەكی هاوبەش بۆ چوونەوە بەغدا لەگەڵ زۆربەی لایەنە سیاسییەكان تاوتوێ دەكات.

شاندەكەی پارتی بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و ئەندامێتی هەریەك لە مەحمود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی و هەریەك لە عەلی حسێن، پشتیوان سادق و دڵشاد شەهاب ئەندامانی سەركردایەتی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات.

بەپێی كارنامەی سەردنەكەیان شاندەكە لەگەڵ هەریەكە لە یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵی دادگەری و سۆسیالیست بكات.

بەپێی زانیارییەكان، ئامانجی سەردانەكەی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆ و تاوتوێكردنی كارنامەیەكی هاوبەشی كوردستانییە بۆ چوونەوە بۆ بەغدا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردودا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی نافەرمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی بڵاوكردەوەو لە ئێستاشەوە بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان لە هەوڵی گفتوگۆو پێكهێنانی هاوپەیمانیدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا