وه‌زاره‌تی دارایی لەبارەی هەژماری من روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند‌، لە هەژماری مندا پارەکانت هی خۆتن و بۆ ڕاکێشانیان هیچ بڕە پارەیەک نادەیت، هەرچەند پارەش رابکێشیت هەروا دەمێنێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، مانگانە بانکەکەت لە رێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکیی بڕی تەنیا 2500 دیناری عێراقی لە هەژمارەکەت وەردەگرێت، کە هەرزانترین تێچووی بانکییە لە سەرتاسەری عێراقدا.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پرۆسەی ناوتۆمارکردن بۆ هەژماری من لە شاری دهۆك بەردەوامە و زیاد لە 17.500 فەرمانبەر تاکو ئێستا ناونووسکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا