بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بنکەو بارەگاکانی سەربازانی هاوپەیمانان و سوپای ئەمریکا لە عێراق و لایەنێکیش بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.

بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە 31ـی تشرینی یەکەم، بە دوو درۆنی خۆکووژی هێرشکراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە و لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی بنکەکەوە تێکشکێندراون.

بەرەی “مقاوەمەی ئیسلامی” هەرزوو بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد راگەیاند و ووتی، “هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد راستەوخۆ ئامانجەکەی پێکاوە”.

پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەردوو وڵاتی دراوسێ روبەڕووی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دەبنەوە، کە ئەمریکا لایەنەکانی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا)، لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمەوە، بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای ئەمریکا 14 جار لە عێراق و 9 جاریش لە سووریا بە مووشەک و درۆنی خۆکوژی کراونەتە ئامانج و زۆربەی هێرشەکانیش تێکشکێندراون.

بنکەی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار و یەکێکە لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. زیاتر لە 2 هەزارو 500 سەربازی ئەمریکی لەو بنکەیە جێگیرکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا