دامەزراندن لە ریزی سوپای عێراق کرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری عێراق هەلی دامەزراندنی 10 هەزار سەربازی بۆ ماوەی هەفتەیەک راگەیاند، و پێشکەشکاران دەبێت تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵیدا بێت.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتژمێر 1ی شەوی رۆژی 15 ئەیلوول، بۆ ماوەی هەفتەیەک و تا کاتژمێر 12ی شەوی 21ی ئەیلوول، هەموو کەسێک دەتوانێت داواکاری بۆ وەرگرتن لە ریزی سوپای عێراق پڕ بکاتەوە لە رێگەی فۆڕمی ئەلکترۆنییەوە.

وەزارەتی بەرگری عێراق دەشڵێت، پێشکەشکاران دەبێت تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 30 ساڵدا بێت و هەڵگری ناسنامەی عێراقی بن.

هاوکات، بڕوانامەی سەرەتایی مەرجی وەرگرتنی هەر پێشکەشکارێکە

دامەزراندنەکە لەسەر بودجەی تەرخانکراوی وەزارەتی بەرگرییە و نزیکەی 10 هەزار سەرباز دادەمەزرێندرێن. مووچەکەشی لەنێوان 750 هەزار بۆ 800 هەزار دینار دەبێت.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیلک لەم نووسینە بکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا