عێراق دەرگای دامەزراندن دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری عێراق دەرگای دامەزراندنی بۆ خولی 112ی كۆلێژی سەربازی كردەوە، بڕیارەكە سەرجەم دەرچوانی بەشی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی) دەگرێتەوە و دەتوانن تا رۆژی 10ی ئەم مانگە داواكاری پێشكەش بكەن.

وەزارەتی بەرگری عێراق لەراگەیەنراوێكدابڵاویكردەوە، لە ئەمڕۆ 8ی ئاب تا 10ی ئاب دەرگای دامەزراندن بۆ خولی 112ی كۆلێژی سەربازی كراوەتەوە، ئارەزومەندان دەتوانن داواكاری لەرێگەی ئۆنلاینەوە پێشكەش بكەن.

بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی بەرگری عێراق، دەبێت داواكار تەمەنی لە نێوان 18 بۆ 22 ساڵ بێت و كۆنمرەی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی (70%) بەرەو سەرەوە بێت، بەرزی باڵاشی لە مەترێك و سەد و شەست و پێنج سانتیمەتر كەمتر نەبێت.

لە رێگای ئەم لینكەوە دەتوانیت ناوت تۆماربكەیت:

https://college1.mod.mil.iq/?fbclid=IwAR2VLlGp0dHgh9142AH_8qE53-jQDJpTOYUiHkimdjqfGtuAByXmO1Ct53M

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا