پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدەگەیەنێت، سێ پرۆژە یاسای ئامادەكردووە، كە لە رێگەیانەنەوە هەزاران هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بەشەكانی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری دابین دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: سێ پرۆژە یاسای ئامادەكردووە، كە بەم نزیكانە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت.
بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ پرۆژە یاساكان بریتین لە “رەخساندنی دەرفەتی دامەزراندن بۆ دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری”، “دامەزراندن و دەستەبەركردنی سندوقی خانەنشینی بۆ دڵنیایی دەرچووان لە كاتی دامەزراندنیان لە كەرتی تایبەت”، “دامەزراندنی لیژنەی نیشتیمانی بۆ تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵیەكانی هەرێمی كوردستان”.