پۆڵەتیك پرێس
پەرلەمانتارێكی عێراق رایگەیاند، لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دامەزراندنی 8000 پلەی وەزیفی بۆ هەموو عێراق ڕادەگەیەنرێت.
رێبوار تەها جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، وەكو لیژنەی نەوت و وزە میوانداری ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراقیان كرد، ئەوەش بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی دید و تێڕوانینەكانیان لەسەر سیاسەتی ئێستای وەزارەتی نەوتی عێراق و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كەیسی نەوت و گاز لەئایندەدا.
ئاماژە بەوەشدەكات، لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١، دامەزراندنی هەشت هەزار پلەی وەزیفی بۆ هەموو عێراق ڕادەگەیەنرێت بەجۆرێك سێ هەزاریان یان بۆ دەرچوانی كۆلێژەكانی ئەندازەی نەوت و جیۆلۆجی و پترۆكیمیایی و پێنج هەزارەكەی دیكەش بۆ پسپۆڕییەكانی تر دەبێت .