مژدەیەک لە حکومەتی عێراقەوە بۆ هاوڵاتیان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “دامەزراندن لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2022 دایە”.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “پڕۆژەیاسای بودجە لە پڕۆژە گرنگەکانی وڵاتە، بۆیە دەبێتە ئەرکە یەکەمینەکانی پەرلەمانی داهاتوو”. وتیشی: پڕۆژەیاساکە بەر لە کۆتایی ئەمساڵ رادەستی پەرلەمان دەکرێت.

هاوکات، پێشبینی کرد نرخی نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بە 50 دۆلار دیاریبکرێت. وتیشی: پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 هەلی دامەزراندنی تێدا دەبێت، بەڵام رێژەکەی زۆر نابێت.

لەبارەی پشکی هەرێمیشەوە ئاماژەی بەوەکرد، “پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاساکەدا جێهێڵدراوە بۆ دانوستانی سیاسی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم و دواتر هەمووشیان دەچنەوە بەردەم پەرلەمان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا