سەرکردەیەکی دیاری میلیشیای خۆراسانی دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەک لە دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە ناوەڕاستی بەغدا پایتەختی عێراق، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە و بەهۆی گەندەڵی و کاری قاچاخ و چەند دۆسییەیەکی دیکە، سەرکردەیەکی پێشووی میلیشیای سەرایای خۆراسانی دەستگیرکراوە.

رۆژی یەکشەممە ١٣ی کانوونی یەکەم، سەرچاوەیەکی لە دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، حامید جەزائیری سەرکردەی پێشووی میلیشیای خۆراسانی دەستگیرکراوە، وتیشی: جەزائیری لە چەندین دۆسیەی گەندەڵی دارایی و قاچاخ و زیادکردنی ناوی وەهمی بۆناو میلیشیاکەی تێوەگلاوە.

ئەوەش هاتووە، لەگەڵ جەزائیری ١٥ هاوەڵی دیکەی ئەو سەرکردەیە و چەندین چەک و کەلوپەلی جۆراوجۆر لەو ماڵەدا دەستگیرکراون کە تێیدا ژیاوە و دەکەوێتە گەڕەکی جادریە لە باشوری بەغدا.

باس لەوەش کراوە، ئەو خانووەی جەزائیری تێدابووە ماڵی یەکێک لە ئەندامانی حزبی بەعسی پێشووی عێراقی بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، دەستەی حەشدی شەعبی بە هۆی چەند دۆسیەیەکی گەندەڵییەوە، ئەوس خەفاجیشیان دەستگیرکرد کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی میلیشیای ئەبو فەزڵ عەباس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا