لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ مووچەی مانگی نیسانی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە 6ی ئەم مانگە رایگەیاند، هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە کە رۆژی پێنجشەممە (9-4-2024) مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەو مووچەیەی دابەشدەکرێت هی مانگی نیسانی ئەمساڵە.

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆی نزیکەی 170 هەزار پێشمەرگە، نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی 28 لیوای هاوبەشدا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە لەژێر سەرپەرشتیی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان یەکخراون و ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا