دوو هونەرمەندی موزیسیانی کورد کۆچی دواییان کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە هەردوو هونەرمەندی موزیسیان توانا فەرەج و  ئیبراهیم نەقدیان ناسراو بە (مام شێر) کۆچی دواییانکرد.

ئەمڕۆ شەممە، 27 ی کانوونی دووەم، هونەرمەندی پیانۆژەن “توانا فەرەج حەمە سێو” بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

توانا فەرەج، ماوەی چەندین ساڵە وەک میوزیسیان بەشداری چەندین کاری هونەری لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری لە هونەرمەندانی کورد کردووە و خزمەتێکی زۆری بەو بوارە گەیاندووە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ و  هومەرمەند ئیبراهیم نەقدیان ناسراو بە (مام شێر) کۆچی دوایی کرد.

نەقدیان موزیکژەنێکی بەتوانای ئێرانە و نزیکەی 17 ساڵە لە سلێمانی کاری موزیک دەکات، جگە لەوەی وەك ئەكادیمییەك چەندین فێرخوازی پێگەیاندووە.

نەقدیان لە 21_9_1956 لە تاران لەدایكبووە، خێزاندارە و خاوەنی كوڕێكە.

هونەرمەندی موزیسیان توانا فەرەج
هونەرمەندی موزیسیان ئیبراهیم نەقدیان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا