پارێزگاری هەولێر چەند بڕیارێك دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە كۆبوونەوەیەكدا بەسەر پەرشتی پارێزگاری هەولێر ژمارەیەك بڕیار و راسپاردە تایبەت بە رێكخستنەوەی كاروباری (هوتێل، رێستۆرانت، باڕ و هۆڵەكان) دەركرا.

بەپێی راگەیەندراوەكە سەرەكی ترین بڕیارەكان بریتین لەمانەی خوارەوە:

_مۆڵەتی كاركردنی گەشتیاری ئاهەنگێڕانی شەوانە، تەنها بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدرێت.

_بەكارهێنانی مۆڵەتی كاركردن تەنها لە (هوتێل، رێستورانت، باڕ و هۆڵەكان)ـی چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرە دەبێت.

_ نابێت خاوەن مۆڵەت بەبێ پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر رێگە بە گۆرانی بێژ و هونەرمەندان بدات شەوانە گۆرانی بڵێنەوە.

_ دەبێت خاوەن مۆڵەت لە ئاهەنگی شەوانە بەڕێژەی (50%) بەشداری بە هونەرمەند و گۆرانیبێژی كوردستان بكات.

_ تەمەنی ئەو كارمەندانەی لەو شوێنانە كاردەكەن دەبێت لەسەرووی (20) ساڵیەوە بێت.

_پارێزگای هەولێر، لەكاتی هەبوونی هەر بۆنەیەكی ئاینی، رۆژێكی ماتەمینی گشتیی و رۆژی تایبەت، بریار لەبارەی گۆڕانكاری لە كاتی ئەنجامدانی ئاهەنگ یان هەڵوەشاندنەوەی دەدات. _ قوماركردن بە ئامێر، سەرجەم شێوە و شێواز و جۆرەكانییەوە بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە، هەركەسێك لەهەر شوێنێك بیكات، رێككاری توندی یاسایی لەبەرامبەر ئەو كەسە و شوێنەكە دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنیەكان دەستكراوەكراون بۆ چاودێریكردن و بەدواداچوون و دەستگیركردنی ئەو كەسانە و داخستنی ئەو شوێنانە و وەرگرتنی رێككاری پێویست.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ئەم بڕیارانە لە 1_1_2022 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا