%50ی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەواوبووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاباز سديق تۆفیق بەڕێوەبەری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانى لە کۆمپانیای قەیوان ڕایگەیاند، “پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری %50ی کارەکانی تەواوبووە”.

شاباز سدیق تۆفیق بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاندووە، بۆ یەکەمجارە پڕۆژەی ڕێگاوبانی گەورەی لەو جۆرە لە شاری سلێمانی دروست دەکرێت و تا ئێستا %50ی کارەکانی تەواوبووە.

وتیشی، “پڕۆژەکە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت و (Road C) بەشی یەکەمیەتی کە بڕی 400 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و پێویستە لەماوەی 1100 ڕۆژی ڕۆژژمێریی تەواوبکرێت”.

باسی لەوەشکرد، “پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی ڕێگایەکی خێرا بەپانی 100 مەتر کە لە شارۆچکەی تاسڵوجەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە گوندی دەمرکان لە شەقامی عەربەت و بەدرێژی 34 کیلۆمەتر دروست دەکرێت”.

لەبارەی سودەکانیشی شاباز سدیق وتی، “لە سودەکانی ئەم پڕۆژەیە کەمکردنەوەی ماوەی هاتوچۆ و پاراستنی ژینگە لەڕێی کەمکردنەوەی سوتانی بەنزین و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و پێدانی سیمایەکی جوان بە سلێمانی و بوژانەوەی ئەو ناوچانەی کە شەقامەکە پێیدا دەڕوات”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا