حكومەتی عیراق پێشنیارێكی كۆمسیۆن  پەسەند ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، ئەنجومەنی وه‌زیران رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر پێشنیارێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بۆ دیاریكردن و پشتبەستن بە فەرمانبەران و خوێندكارانی ئامادەیی و پەیمانگە و زانكۆكان بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری هەڵبژاردنی پێشوەختە له‌عێراق.

هاوكات له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه‌،  لە بەرامبەر ئەرك و ماندوبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك فه‌رمانبه‌ری كۆمسیۆن دیاری ده‌كرێن و به‌شداری له‌به‌ڕیوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن بڕە پارەیەكی دیاریكراو و نووسراوی تایبەتی و سوپاس و پێزانینی سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی وەزیرانیان پێدە بەخشرێت.

پێشتر له‌ڕۆژی 23ی ئایار كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بانگەوازێكی بۆ وەرگرتنی دەرچوان وەك كارمەندی بنكەی دەنگدان بۆ هاڵبژاردنی داهاتووی عێراق بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، لە ڕۆژی 23ی ئایاره‌وه‌ تا سەرەتای مانگی ئاب دەرچوان دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی (ihec.iq) داواكاری پێشكەش بكەن.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا