حەلبوسی و عامری تاوتوێی پرسی بازنەكانی یاسای هەڵبژاردنیان كرد

پۆڵەتیك پرێس

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆبونەوەو تاوتوێی پرسی بازنەكانی هەڵبژاردن و دۆخی ئەمنی و سیاسی و داراییان كرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لە كۆبونەوەكەدا دواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكان و ئەو ئاڵنگارییانە تاوتوێ كراون كە ئێستا روبەروی وڵات بونەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەردولا گفتوگۆیان لەبارەی چەند یاسایەكی گرنگ كردووە لەوانەش یەكلاییكردنەوەی پرسی بازنەكانی یاسای هەڵبژاردن و هەنگاونان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لەگەڵ چەند یاسایەكی تری پێویست، لە نێویشیاندا یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئێستا بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی عێراق ناكۆكن لەسەر چۆنیەتی پەسەندكردنی سیستمی بازنەكانی هەڵبژاردن، بەوهۆیەشەوە هەوڵێك هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكە كە بڕیارەی رۆژی شەشی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا