كاریگەری دابەزینی نرخی دینار لەسەر شمەك و خۆراك ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

 

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی لەبارەی دابەزینی نرخی دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی رونكردنەوە دەدات و دەڵێت ” کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گرانبوونی کاڵاکان نابێت”.

 

ماوەی چەند رۆژێكە دراوی عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو بەهای خۆی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی لەدەستداوە بەجۆرێك لەماوەیەكی كورتدا بەهاكەی لە 125 هەزار دینارەوە گەیشتە 130 هەزار دینار و ئەوەش ترسی بەرزبونەوەی نرخی شمەك و كاڵای لای هاوڵاتیان لێكەوتەوە.

 

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە،لە ئێستادا ئەو بەرزبونەوەی دۆلارە كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گرانبوونی نرخی شمەك و كاڵاكان نابێت و ئێمەش بەوردی چاودێری نرخ دەكەین.

 

وتییشی، ئێستا خۆراک و کاڵایەکی زۆر لە کۆگاکاندا ھەیە، بۆیە پێمانوایە تا نزیکەی مانگێکی دیکەش نرخی ئەو خۆراک و کاڵایانە بەرز نابنەوە، بەڵام ئەگەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەردەوام بێت، ئەوە لە دوای ئەو ماوەیە بەرزبوونەوەی نرخ ڕوو دەدات.

 

جەختیكردەوە، هەوڵەكانیان بۆ چاودێریكردنی بازاڕ و شوێنە گشتیەكان چڕكردووەتەوە تا گران فۆشی روونەدات، لە ئەگەری بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارنرخێکی دیاریکراو جێگیر بۆ کاڵاکان دادەنرێت و ڕێگە نادرێت بازرگانان نرخ بەرز بکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا