وەفدێکی هاوبەشی حکومەتی عێراق و ھەرێم سەردانی کۆرمۆر دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمرۆ وەفدێکی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن.

دوای ھێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، بڕیارە وەفدێکی حکومەتی عێراق و وەزیر و بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم ئەمڕۆ شەممە سەردانی شوێنی رووداوەکە بکەن.

هاوکات بڕیارە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری ھێرشەکە و زیانەکانی بۆ سەر کێلگەکە و وزەی کارەبا بخەنەڕوو.

دوێنێ هەینی، کاتژمێر 06:45ی ئێوارە، بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵک بە وتەی رەمک رەمەزان، قایمقایمی چەمچەماڵ، لە ئەنجامدا 4 کرێکاری بیانی گیانیان لەدەستدا و 2ی دیکەش بریندار بوون.

رەمک رەمەزان رایگەیاند، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج هەمان ئەو شوێنەیە کە جاری پێشوو هێرشی کرایەسەر و شوێنەکە لەژێر نۆژەنکردنەوەدا بوو.

کێڵگەی کۆرمۆر دەکەوێتە شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ. کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن، کێڵگەکە یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە سامانە سرووشتییەکان، بەتایبەت غاز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا