پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، كۆتایی هاتنی ئەركی هێزە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانانی دژ بە داعش لە عێراق رایگەیاند.
مستەفا كازمی لە تویتێكدا، كە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاند: بە تەواوبوونی ئەركە جەنگییەكانی هاوپەیمانییەكە، سەرجەم هێز و كەرستە و كەلوپەلە جەنگییەكان لە عێراق كێشرانەوە و برانە دەرەوەی وڵات.
وتیشی، رۆڵی هاوپەیمانییەكە، كورتدەكرێتەوە لە راوێژ و پشتیوانی و ئەمەش بە پێی ئەنجامەكانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریكا هاتووەتە ئاراوە.
لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا، مستەفا كازمی سوپاسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و دراوسێكانی عێراقی كردووە، بۆ پشتیوانیان لە عێراق لە شەڕی دژ بە داعش و ئامادەیی هێزەكانی عێراقیشی بۆ بەرگریكردن لە گەلانی عێراق دووپاتكردووەتەوە.