پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌شاری به‌غدا خۆپیشانده‌ران لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستانیان سوتاند، ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژ به قسه‌كانی هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌رامبه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌شاری به‌غدا لایه‌نگر و ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رده‌م لقی پێنجی پارتی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و هێرشیانكرده‌سه‌ر باره‌گانی لقی پێنج و سوتاندیان.
خۆپیشانده‌ران له‌و خۆپیشاندانه‌دا دروشمیان دژی پارتی ده‌گوته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی قسه‌كانی هۆشیار زێباری به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی كه ڕایگه‌یاندبوو، “پێویسته مسته‌فا كازمی ناوچه‌ی سه‌وز له‌حه‌شدی شه‌عبی پاكبكاته‌وه”.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، كه سه‌ركردایه‌تی میلیشیای بزوتنه‌وه‌ی یٔیسلامی عێراق ده‌كات هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر هۆشیار زێباری و ده‌ڵێت “به‌هۆی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه شكۆیان هه‌یه”.
ئه‌سه‌دی زمانی هه‌ڕه‌شه‌كانی توندتر ده‌كاته‌وه و به‌هۆشیار زێباری ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی له پیرۆزییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیكبێته‌وه، ئه‌وا له پیرۆزییه‌كانی ئێمه نزیكبووه‌ته‌وه”.