کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایار، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارینی کەم لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاوی و ناوچە سنوورییەکان، پلەکانی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە.

سبەی پێنجشەممە9ی ئایار، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەمرۆوە تا رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما رۆژانە بە 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 25پلەى سیلیزى

سلێمانی :24 پلەى سیلیزى

دهۆک : 23پلەى سیلیزى

کەرکوک : 27پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 26پلەى سیلیزى

زاخۆ : 24پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 14پلەى سیلیزى

سۆران : 19پلەى سیلیزى

گەرمیان : 30پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا