پەرلەمانتارێک: مووچەی کرێکارێکی بیانی لە کێڵگە نەوتییەکان یەکسانە بە مووچەی 246 فەرمانبەری عێراقی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عالیە نوسێف ئەندام پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق کرد لێکۆڵینەوە لە مووچەی ئەو فەرمانبەرە بیانییانە بکەن کە لە کێڵگەی نەوتیی غەراف کاردەکەن و مووچەی خەیاڵی وەردەگرن.

ئەمڕۆ شەممە عالیە نوسێف لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی نیوەی ساڵی 2021، کۆمپانیای پێترۆناسی مالیزی کە لە کێڵگەی نەوتی غەرافدا کاردەکات، مانگانە نزیکەی 85 هەزار دۆلاری داوەتە هەر کرێکارێکی بیانی کە دەکاتە 123 ملیۆن دینار و ئەو بڕە پارەیەش یەکسانە بە مووچەی 246 فەرمانبەری عێراقی یان 123 ئەندازیاری عێراقی.

لە بەیاننامەکەدا دەشڵێت، “ئەم مووچە خەیاڵییانە بۆ کرێکارانی بیانی نەک تەنها بەهەدەردانی سامانی گشتییە، بەڵکو خواردنی مافی کرێکاران و ئەندازیارانی عێراقییە کە بێبەشن لەم هەلی کارانە بەهۆی ئەوەی عێراق لەکاتی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان مەرجی ئەوە دانانێت کە کرێکار و ئەندازیارانی عێراق دابمەزرێنرێن و هیچ جیاوازییەک نەکرێت لەنێوان عێراقییەک و بیانییەک و هەمان مووچەیان هەبێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا