وەزیری دارایی: درێغی ناکەین لە بەرزکردنەوەی کاری گومرگی لە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە لەوەی، ئەوەی لە توانایدا بێت درێغی نەکات لە پێناو بەرزکردنەوەی کاری گومرگی لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 21ی شوباتی 2022، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و بەڕێوەبەرایەتی گومرگی دەروازە سنوورییەکان کۆبووەوە”.

ئەوەش هاتووە، “لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی کاروباری گومرگ چەند پێشنیازێکی بۆ ئامادەبووان کرد”.

هاوکات، وەزیری دارایی پاڵپشتی خۆی دەربڕی بۆ باشترکردنی کارەکانیان، دووپاتیشی کردەوە ئەوەی لە توانایدا بێت درێغی نەکات لە پێناو بەرزکردنەوەی کاری گومرگی لە هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا