وادەی دەستپێکردنەوەی بەفربارین ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵە و سبەی چوارشەممە شەپۆلێکی بەفربارین تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە و پێشبینی هاتنی کاریگەری ئەم شەپۆلە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ دەبێت”.

وتیشی: بارستە هەواییەکى جەمسەرى زۆر سارد یاوەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات بۆیە شێوازى دابارین لە زۆربەى کاتەکان بە بەفر دەبێت.

باسی لەوەشکرد، “سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى، دهۆک و هەڵەبجە بەفر بارینی دەبێت لەگەڵ تەواوى یان زۆربەى  قەزاو ناحییەکانى ناوچە شاخاوییەکان، سەنتەرى هەولێر سەرەتا نمە بارانى دەبێت بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر بارین پاشان لەگەڵ زیاد بوونى کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردە دەگۆڕێت بۆ بەفر بارین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە سەنتەرى کەرکوک ئەگەرى بەفر بارین بە تێکەڵى لەگەڵ بارانى دەبێت، رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى 20ی 1ی 2022 لە کاتەکانى شەو کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتاىی دێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا