وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: رێگە نەدرا کوژاندنەوەی گشتیی کارەبا رووبدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، بە هەوڵی لایەنی پەیوەندیدار رێگە نەدراوە کوژاندنەوەی گشتیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان رووبدات. ئاماژە بەوەش دەکات، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبایان گەیاندووە بە 1600 مێگاوات.

لە راگەیەندراوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە کەمال محەمەد، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان بە وەكالەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئەو چوار كرێكارە کردووە کە گیانیان لەدەستداوە و سوپاسی تیمەکانی هەردوو وەزارەتەکەی کردووە.

لەو راگەیەندراوەدا هاتووە، تیمەكانی وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و لایەنە پەیوەندارەكانی دیكە، پاش هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر توانیویانە قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکانی کەمبوونەوەی 2500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا بکەنەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بگەیەننە 1600 مێگاوات.

بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان 3500 مێگاواتە لە کاتی ئاساییدا، لەکاتێکدا لە وەرزە گەرم و ساردەکاندا خواست لەسەر کارەبا دەگاتە 7 هەزار مێگاوات.

وەزیری کارەبا رایگەیاندووە، وەزارەتەکەی لە چاوەڕوانی چارەسەركردنی شوێنەواری هێرشەكە و دەستپێكردنەوەی پەستانی گازدایە بۆ هەرسێ وێستگەی هەولێر، سلێمانی و بازیان و ئاساییبوونەوەی دۆخەكە.

لە هێرشەکەی دوێنێدا کە بە درۆن کێڵگەی گازی کۆرمۆر کرایە ئامانج، چوار کارمەندی خەڵکی یەمەن گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا