پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە28ی تشرینی یەکەم، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، پچڕانی کارەبا و هێڵی پەیوەندییەکان لە کەرتی غەززە، چارەسەرکردنی بریندارەکانی ئەستەم کردووە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند،” لە غەززە ناتوانرێت شوێنێکی سەلامەت بدۆزرێتەوە و داوایکرد هەر وڵاتێک توانای وەستاندنی ئەو شەڕەی هەیە، بۆ وەستاندنی شەڕ فشار بکات”.
ڕوونیکردەوە، چارەسەرکردنی بریندارەکان لە غەززە بەهۆی نەبوونی کارەبا و پچڕانی هێڵی پەیوەندی و ئینتەرنێت ئەستەم بووە.
لە ڕۆژی 7ی مانگی تشرینی یەکەم، شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، هەروەها بەهۆی هێرشی دوێنێ شەویش بۆ سەر غەززە هەموو هێڵەکانی پەیوەندیکردن پچڕان و ئەوەش کاریگەری لەسەر دۆخی چارەسەرکردنی بریندارەکان هەیە.