ئەفسەرێكی ئۆكرانی هۆشداری دەدات لە بەحەلەب بوونی ئەم شارەی وڵاتەكەی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەڕی ئۆكرانیا كە لە 24 ی شوباتی رابردوو هەڵگیرسا، تا ئێستا كووشتار و ئاوارەبوون تێیدا بەردەوامە، ئەفسەرێكی ئۆكرانی نامەیەكی ڤیدیۆیی ئاراستەی سەرۆكی ئەمەریكا و سەركردەكانی ئەوروپا كرد و رایگەیاند، ئەگەر بەهانای ماریۆپۆل نەیەن، وەكو حەلەبی بەسەر دێت، لە ئێستادا ئەو شارە بووەتە ئامانجی سەرەكی پووتین.

میخائیل ڤێرشینین، ئەفسەرێكی ئۆكرانییە، نامەیەكی ڤیدیۆیی ئاراستەی هەر یەك لە جۆ بایدن و ئیمانوێڵ ماكرۆن كرد، تێیدا داوا دەكات بەهانای شاری ماریۆپۆلەوە بێن، كە بەهۆی هێرشەكانی رووسیا دووچاری وێرانكاری بووەتەوە.

ئەو ئەفسەرە دەڵێت: منداڵ و پیر و پەككەوتە لە شارەكەدان و قوربانی یەكەمی هێرشەكانی رووسیان.

شاری ماریۆپۆڵ زیاتر لە 400 هەزار كەس دانیشتووانەكەیەتی، لەلایەن رووسیاوە بە چڕی هێرشی كراوەتە سەر، كە بووەتە ئامانجی سەرەكی پوتن، لە پێناو ئەوەی بە هەرێمی دۆنباسی ببەستێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا