فەڕەنسا پاڵپشتی خۆی بۆ عێراق دووپات دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەک لەکۆشکی ئیلیزێ لەفەڕەنسا جەختی لەوەکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی وڵاتەکە پشتیوانی تەواوەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات لەروبەڕوبوونەوەی تیرۆر.

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوەکردەوە، ماکرۆن پاڵپشتی خۆی بۆ کازمی دووپات کردووەتەوە و فەڕەنسا لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە پشتیوانی سەروەری دەوڵەتی عێراق دەکات.

هاوکات، ماکرۆن ستایشی دیبلۆماسیەتی کازمی کردووە و نیگەرانی خۆی لەبارەی رووداوەکانی ئەم دوواییانەی بەغدا دەربڕیوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لەرۆژی 10ی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و ئەمڕۆش راوێژکاری مستەفا كازمی بۆ هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دوو تیمی نێودەوڵەتی چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا