پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی بودجە كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

دوای هەمواركردنەوەی یاسای داددگای باڵای فیدڕاڵی بڕیارە پەرلەمانی عێراق كۆبێتەوەو دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021 بدات.

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 19ی ئازار لە كاتژمێر كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە كۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو كۆبونەوەیەدا دەنگ لەسەر پەسەندكردنی بودجە دەدرێت.

دیاریكردنی وادەی پەسەندكردنی بودجە دوای ئەوە دێت، شاندی هەرێم لە بەغدان و تائێستاش هیچ رێككەوتنێك لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەدا نەكراوە.

پێشتریش لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێش كۆبونەوەی پەرلەمان لەگەڵ شاندی هەرێم كۆدەبنەوەو هەردولا دەگەنە رێككەوتن.

لایەنی كوردی سورن لەسەر پەسەندكردنی ئەو دەقەی لە رەشنوسی یاساكەدا هاتووەن لەئێستاشدا لایەنە شیعەكان پێشنیازێكی نوێیان هەیە كە نزیكە لەو دەقەی رەشنوسەكەوە، چاوەڕوان دەكرێت لەسەر تێپەڕاندنی یەكێك لەو دوو دەقە هەردولا بگەنە رێككەوتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا