داوادەكرێت ڤیدیۆ كلیپی مەدرەسەی هەڵكەوت زاهیر رابگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان داوا دەكات، گۆرانی مەدرەسە كە هەڵكەوت زاهیر كاری ئاوازدانانی بۆ كردووە رابگیرێت، چونكە لەڕووی پەروەردەییەوە كاریگەری خراپی هەیە و لەڕوی هونەریشەوە لاوازە.

سەندیكاكە لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی هەردو وەزارەتی رۆشنبیری و پەروەردەی كردووە تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەی چەند رۆژێكە كلیپێك بڵاوبوەتەوە كە لۆكەیشنەكەی پۆلێكی قوتابخانەیە و وشەكانی باس لە پەیوەندی نێوان مامۆستا و (قوتابی/خوێندكار) دەكات بەشێوەیەكی ناپەروەردەیی كە ئەمە كاریگەری خراپی هەیە لە روی پەروەردەییەوە هەیە.

باس لەوەشدەكات، بەهۆی ئەوەی گۆرانییەكە لەڕووی پەروەردەییەوە كاریگەری خراپی هەیە و لەڕوی هونەریشەوە لاوازە، بۆیە داوا دەكەن رێكاری یاسایی بگرنەبەر بۆ راگرتنی ئەو كلیپە.

ڤیدیۆكلیپی “مەدرەسە” لەلایەن هەڵكەوت زاهیرەوە ئاوازی بۆ دانراوە و هونەرمەندان (میرا، د.بەلقیس، ئیدریس، بەشیر، گەیلان، كاكە، ئیلایدا مەتین) بەشدارییان تێداكردوە.

هەر لە سەرەتای بڵاوبونەوەی گۆرانییەكەشدا رەخنەی توندی بەدوای خۆیدا هێناو زۆرینەی هاوڵاتیان پێیانوابوو سیناریۆو وشەكانی نێو گۆرانییەكە نەشیاون.

لە بەرانبەر ئەو رەخنانەشدا هەڵكەوت زاهیر دەڵێت، “دەتوانم بڵێم لە ٪٩٥ ـی هەوادارەكان بەرهەمەكەیان بەدڵ بوو، ئەوانەشی رەخنەیان لە بەرهەمەكە هەبێت یان بەدڵیان نەبێت ئەوە كارێكی ئاساییە وەك هەموو كارێك كە دەكرێت، زۆرینەی خەڵك بەدڵی بوو كەمینەیەكیش رەخنە دەگرن.”

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا