پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەردەوامی هەیە و بڕیارە سبەی هاوڵاتییانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ سودمەند ببن و بەشە نەوتی ئەمساڵیان وەربگرن.
بەگوێرەی راگەیاندنێکی قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ، سبەی سێشەممە 7ـی 11ی 2023، دەستدەکرێت بە دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوەندی قەزاکە و ئەو هاوڵاتییانەی کە کارتی زیرەکی نەوتیان هەیە، دەتوانن سودمەندبن و نەوت وەرگرن.
هاوڵاتییان پێویستە کارتی زیرەکی نەوت و کۆپی ناسنامە یان کارتی نیشتیمانییان پێبێت بۆ وەرگرتنی 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 104 هەزار دینار.
هەروەها، قائمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ،یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەکاتەوە کە هاوسەرگیرییان کردووە و کارتی نەوتیان بۆ نەکراوە و پێشتر مامەڵەیان پێشکەش کردووە، سبەی سێشەممە سەردانی یەکەی سووتەمەنی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان و ئەوانیش دەتوانن سودمەندبن لە وەرگرتنی بەشە نەوتی ئەمساڵ.