حكومەتی هەرێم كەمپینێكی بەرفراوانی كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ زیانلێكەوتووانی بومەلەرزەكەی توركیا و سووریا رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و پەیڕەوی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان پەسەند كرد و بڕیاریشی دا كەمپینێكی بەرفراوان بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە لە توركیا و سوریا ڕابگەیەنێت.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، كەمپینێكی بەرفراوانی گەیاندنی هاوكاری و كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ زیانلێكەوتووانی كارەساتی بومەلەرزەكەی توركیا و سووریا ڕابگەیەنێت و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان ڕاسپێردران، بۆ ئەم مەبەستە ڕێكاری پێویست بگرنەبەر.

پاشان لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ڕاپۆرتێك سەبارەت بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كارەساتی بوومەلەرزە و ئامادەكارییە پزیشكییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە كاتی ڕوودانی كارەساتی سروشتی و سنوورداركردنی زیانەكانی بوومەلەرزە، لە لایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی خرایەڕوو .

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی پەیڕەوی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان، كە لە لایەن ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان خرایەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوەكەی بە كۆی دەنگ پەسەند كرد.

ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی دەربارەی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی تایبەت بە خزمەتگوزارییە گشتییەكان لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان (بەتایبەتی كێشەی ئاو و كارەبای دەربەندیخان) كرد، لەمبارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت ڕاسپێردران، كار بۆ باشتركردنی خزمەتگوازییەكان و نەهێشتنی كێشە و گرفتەكان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا