پۆڵەتیک پرێس
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، دوو پێشمەرگەی پارتی لە کاتی گەڕانەوەیان لە چیای شەنگال رفێندراون.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، دوو پێشمەرگەکە ئێزدی بوون و سەربە عەشیرەتی زندیان بوون، شەوی رابردوو لە کاتی گەڕانەوەیان لە چیای شەنگال بۆ گوندەکەیان، رفێندراون.
بەپێی سەرچاوەکە، ئەو دوو کەسە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە رفێندراون و هەردووکیان سەربە هێزەکانی پێشمەگەن لە شەنگال بە سەرکردایەتی قاسم شەشۆ.
لایخۆیەوە مزاحم حویت، وتەبێژی عەشایەرە عەرەبەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان رایگەیاند، “ئەو رێگایەی شەنگال بە ناوچەکانی دەوروبەری دەبەستێتەوە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستاندایە”.