له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم وه‌زیرانی دارایی و نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان له‌كۆبوونه‌وه‌دان

پۆڵه‌تیك پرێس:
هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و نه‌وتی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان له‌كۆبوونه‌وه‌دان.

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی حكومەت و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هۆتێل رەشیدی بەغدا دەستی پێكرد، بە مەبەستی تاوتوێكردنی ئەو كێشانەی لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراقدا هەیە بە تایبەتی پشكی كورد لە ناو پرۆژە یاساكەدا.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق به‌پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، لە ئێستادا لەگەڵ ژمارەیەك لە وەزیرەكانی حكومەت لە ناویاندا وەزیری نەوت و دارایی حكومەتی عێراق لە كۆبوونەوەدان.

شەوی هەینی رابردوو شاندی هەرێم و فراكسیۆنە شیعەكان گەیشتنە ڕێككەوتن دەربارەی پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق، بەڵام بەهۆی دەستكاریكردنی بڕگەیەكی رێككەوتنەكە، نه‌تونرا بۆ ڕۆژی دواتر ده‌نگ به‌ بودجه‌ی عێراق بدرێت و په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ بودجه‌ی بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دواخستووه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا