هێزە ئەمنییەکان دەرگاکانی ناوچەی سەوزیان داخست

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە دوای کۆبوونەوەی خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەرگاکانی ناوچەی سەوزیان داخست کە بیناکانی پەرلەمان و بارەکانی حکومەت و ماڵی بەشێک لە بەرپرسانی تێدایە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، دەرگاکانی ناوچەی سەوز لە بەرەی ناوچەی عەلاوییەوە داخراون، تەنها ڕێگە بەو کەسانە دەدرێت بچنە ژوورەوە کە باجیان پێیە.

لە شەوی ڕابردووەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەری ناڕازی کە دژی هەمواری یاسای هەڵبژاردنن بە سیستمی “سانت لیگۆ” لەبەردەم بینای پەرلەمانی عێراقدا کۆبوونەتەوە.

دووشەممەی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق لەکۆی 15 بڕگە دەنگیدا بە حەوت بڕگەی یاسای هەڵبژاردنەکان کە جێگای مشتومڕی شەقامی عێراقییە، بڕیاریشیدا بڕگەکانی کە ماون لە دانیشتنی داهاتوو یەکلایی بکاتەوە کە بڕیارە ئەمشەو کۆبوونەوەکە بەڕێوەبچێت.

ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمان و چەند کوتلەیەکی دیکە کە بە هەموویانەوە 75 ئەندام دەبن، دژی پڕۆژەیاساکەنن چونکە تێیدا پشت بە سیستمی سانت لیگۆ بەستراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا