لیستی نرخی ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گران بوون

پۆڵه‌تیك پرێس:
دلاوەر عەلی کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لیستی ئه‌و خۆراكانه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ له‌نرخه‌كه‌یدا ڕوویداوه‌.

به‌وته‌ی دلاوه‌ر عه‌لی كه‌ریم، لیژنه‌كانیان به‌دواداچوونیان بۆ ژماره‌یه‌ك خۆراك كردوه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌:

١- فاسۆلیایی ئێرانی فەردەی ٢٥ کیلۆی پێشتر بە ٣٦ ھەزار و ٥٠٠ بووە ئێستا ٤٣ ھەزار دینارە.

٢- کارتۆنێک چا پێشتر بە ١٠٢ ھەزار بووە ئێستا بە ١١٢ ھەزار دینارە.

٣- شیری نیدۆ ١٨ کیلۆ غرام پێشتر بە ١٣٥ ھەزار بووە، ئێستا بە ١٥٥ ھەزار دینارە.

٤- ڕۆنی تەکسان ١٥ کیلۆی پێشتر بە ٣٩ ھەزار بووە ئێستا بە ٤٨ ھەزارە.

٥- شەکر فەردەی ٥٠ کیلۆ غرامی ٢٤ ھەزار و ٥٠٠ بووە ئێستا بە ٤٣ ھەزار دینارە.

٦- نیسک فەردەی ٢٥ کیلۆ غرامی پێشتر بە ٢٩ ھەزار دینار بووە ئێستا بە ٣٤ ھەزارە

٧- مریشک یەک کیلۆ پێشتر بە ٢ ھەزار و ٩٠٠ بووە ئێستا بە ٣ ھەزار و ٤٠٠ دینارە.

٨- کۆشت بەگشتی یەک کیلۆ بە گشتی بە ١٤ ھەزار دینارە.

٩- بابەتی پاککەرەوە بە گشتی کارتۆنی ٢٥ ھەزار دینار زیاد بووە.

١٠- قارچکی ناوخۆی پێشتر کارتۆنێک بە ١٤ ھەزار بووە ئێستا بە ١٦ ھەزارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا