پۆڵه‌تیك پرێس:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چوار موچه بۆ هه‌رێمی كوردستان نانێرن، ناردنی پشكی هه‌رێمیش به “نایاسایی” ناوده‌بات.
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی داوای ناردنی موچه‌ی چوار مانگی له‌حكومه‌ت كرد، به‌ڵام سامر زیبان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، “حكومه‌تی عێراق هیچ پاره‌یه‌كی نییه تا بۆ هه‌رێمی بنێرێت، هه‌ركه‌سێكیش پشكی هه‌رێمی بنێرێت به‌رامبه‌ر یاسا به‌رپرس ده‌بێت.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، “داوای یاسایی له‌سه‌ر فوئاد حسێن، وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق تۆمارده‌كرێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا له‌سه‌رده‌می خۆیدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ناردووه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی باس له‌وه‌شده‌كات، تا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بێت به‌ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته سنورییه‌كان، به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نانێرێت.