حكومه‌تی هه‌رێم داوای یه‌ك ترلیۆن و 28 ملیار دینار له‌به‌غدا ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك به‌ناونیشانی “چەند ڕاستییەك دەربارەی دانوستانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ سەبارەت نەوت وداهاتی دەروازەسنوورییەكان” حكومه‌تی هه‌رێم ورده‌كاریی دانوستانه‌كانی شاندی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان خستوه‌ته‌ڕوو.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت “داوای یه‌ك ترلیۆن و 28 ملیار دینار وه‌ك پشكی هه‌رێم بۆ چوار مانگی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن كه‌ به‌غدا تا ئێستا بۆ هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه‌”.

هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت “حكومه‌ت لاری نییه‌ له‌ڕادەستكردنی داهاتی دەروازە سنووریەكان بەوڕێژەیه‌ی لەیاساكەدا بڕیاری لەسەردراوە”.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌، “حكومەتی هەرێمی كوردسیتان هیچ لارییه‌كی نییه‌ له‌ باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی گومرگه‌كان”.

ده‌قی ڕاپۆرته‌كه‌

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا