ئەگەری هه‌ڵگرتنی ڤیزای توركیا له‌سه‌ر هاووڵاتیانی عێراق له‌ئارادایه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی باسیان له‌ هه‌ڵگرتنی ڤیزای توركیا له‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراق كردووه‌.

فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراف له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسیان له‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕێككه‌وتنی ساڵی 2009ـی عێراق و توركیا، تایبه‌ت به‌ هه‌ڵگرتنی ڤیزای توركیا له‌سه‌ر گه‌شتیارانی عێراق كردووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی شه‌نگال و جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ تاوتوێكراوه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌سه‌ردانێك له‌توركیایه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ سه‌ردانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌.

مه‌ولود چاوه‌شئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقیه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كرد، “په‌كه‌كه‌ هێرشده‌كاته‌ سه‌ر هاووڵاتیانی عێراقیی له‌ هه‌رێمی كوردستان”.

چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ توركیا، پرسی په‌كه‌كه‌، سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان و پرسی بازرگانیی نێوان عێراق و توركیا تاوتوێبكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا