پۆڵه‌تیك پرێس:
د. گۆران عه‌بدوڵڵا، پسپۆڕ له سیستمی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی ڕایده‌گه‌یه‌نێت “پێویستە بەلای کەمه‌وه 75%ـی خەڵک بکوترێ بۆ ئەوەی بەرگری کۆمەڵگەیی دروستبێت”.
د. گۆران عه‌بدوڵڵا كه یه‌كێكه له‌و پزیشكانه‌ی له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهاندا و پاشان له هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕا له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ته‌ندروستی به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسه‌كه به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “هەرچەندە هێشتا زانیاریی ماوە بیزانین دەربارەی کۆڤید و بابه‌تی بەرگری بۆ ڤایرۆسه‌كه، بەڵام دەتوانین هه‌ندێك مەزەندە بکەین، كه پێویستە بەلای کەمه‌وه 75%ـی خەڵک بکوترێ بۆ ئەوەی بەرگری کۆمەڵگەیی دروستبێت”.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا مردنی شه‌ش كه‌س له‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان له‌سه‌ر ئه‌نجامدرا ڕاگه‌یه‌ندرا، ئه‌وه‌ش ترسی لای خه‌ڵكیی دروستكردووه په‌یوه‌ست به ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا، به‌ڵام د. گۆران ده‌ڵێت “تاوەکو ئیستا لە به‌ریتانیا کەس به‌ڤاكسینه‌كه نەمردوە، ئەوانەی مردون لە کاتی تاقیکردنەوەدا بوە نەک ئێستا”.
وتیشی، “شەش کەسەکە چواریان لەو گروپە بوە کە ڤاکسینی وەرنەگرتوە و دوانیان لەوانە بون کە ڤاکسینیان وەرگرتوە، بەڵام دوو کەسەکە بە تەمەن بون و نەخۆشیان لەگەڵدا بوە، بۆیه پێناچێت بەهۆی ڤاکسینەکەوە گیانیان لەدەستدابێ”.
بڵاووبونه‌وه‌ی هه‌واڵه دڵخۆشكه‌ره‌كان په‌یوه‌ست به ڤاكسینی كۆرۆنا وایكردووه جیهان له‌ڕووی ئابوورییه‌وه چاوی له‌و هه‌واڵانه‌بێت، بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریی جیهان دوای نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ له سستبوونی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
هه‌رچه‌نده جیهان به‌ئاڕاسته‌ی په‌له‌كردن له‌به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا هه‌نگاوده‌نێت، به‌ڵام كه‌م نین ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه به‌ربه‌ست بۆ ڤاكسینه‌كه، بۆ نمونه له‌ڕووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا، هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیی ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپای كرده ئامانج، به‌وهۆیه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌یوه‌ست به ڤاكسینی كۆرۆنای كۆمپانیای فایزه‌ر هاككرا.
هه‌رزوو كۆمپانیاكه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه هاته‌ده‌نگ و ڕایگه‌یاند، “ئه‌و هێرشی هاككردنه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له جیهان دانانێت”.