پۆڵه‌تیك پرێس
نوێنه‌رى حكومه‌ته‌ى هه‌رێم له كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ى ئێران پێدانی ڤیزا به هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێبكاته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێم گه‌شتی نێوان ئێران و هه‌رێمی ئاسایكردوه‌ته‌وه به‌ڵام ئێران ئامادە نییە ڤیزا بە هاووڵاتیانی هه‌رێم بدات، له‌وباره‌یه‌وه نازم ده‌باغ، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ئێران به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، پێشتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم پێدانى ڤیزاى به‌و كه‌سانه راگرتبوو كه له ئێرانه‌وه سه‌ردان ده‌كه‌ن ئێرانیش پێدانى ڤیزاى به هاووڵاتیانى هه‌رێم راگرتبوو، ئێستا وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارى داوه سه‌ردانى كه‌سانى بیانى له نێوان هه‌رێم و ئێران ئاسایى بكرێته‌وه.
نازم ده‌باغ وتیشى: “دواى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین ئێران رێگه به‌سه‌ردانى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بدات بۆ ئه‌و وڵاته”.
به‌هۆى رێكاره‌كانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى كۆرۆنا، پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى هاوڵاتیانى هه‌رێمى بۆ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و هاتنى كه‌سانى بیانى بۆ ناو هه‌رێم مه‌رجدار و سنوردار كردبوو، له ئێستا سه‌ردانى هاووڵاتیانى هه‌رێم بۆ وڵاتانى توركیا و ئێران ئاسایی بووه‌ته‌وه به‌ڵام ئێران ئاماده‌نیه ڤیزا بدات به هاوڵاتیانى هه‌رێم سه‌ردانى ئه‌و وڵاته بكه‌ن ته‌نها ڤیزا به نه‌خۆش ده‌دات.