لێدوانی نوێی وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی مانگی نیسان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دارایی زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی نیسان ئاشکرادەکات و دەڵێت، ئەوەی لەسەر وەزارەتی دارایی هەرێم بووە جێبەجێیان کردووە و چاوەڕێی هاتنی پارەکەی بەغدان بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن باسی لەوەکرد، ئەوان لە وەزارەتی دارایی تەواوی رێکار و ئامادەکارییەکانیان جێبەجێکردووە و چاوەڕوانی هاتنی پارەکەن لە بەغداوە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بکەن.

لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران وتەبێژی حکومەت رایگەیاند، : بەشێک لە وەزارەتەکان رێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیان تەواو کردووە، ئێستا بۆ دابینکردنی شایستەی دارایی پلەبەرزکردنەوەش لەگەڵ عێراق گفتوگۆ دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا