بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکانی بەغدا و نەجەف ڕاگیران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و نەجەف بەهۆی خۆڵبارین و تێکچوونی بارودۆخی کەشوهەواوە ڕاگیران.

ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەچڕی ڕووی لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی دۆخی تەندروستییان تێکچووە.

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ سێ شەممە 12ی نیسان بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلی خۆڵبارین کۆتایی پێدێت و پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەڕۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا