پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ڕۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان دوو به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌رن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه له‌كاتی به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كاندا ده‌ستگیربكرێن”.
ئەوەشی خستەڕوو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌رو دوو چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه‌و كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌ند موبایل و كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌دا.
ئاشکراشی کرد، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ش، ف) له‌دایكبووی 2000 و (ر، ص) له‌دایكبووی 1992 به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون.