كۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی كۆبونەوەیان لەگەڵ پارتی رونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ هیچ له‌ ژیانی خه‌ڵك ناگۆڕێت ، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چاكسازی راسته‌قینه‌ نه‌كات.

رێبوار حەمەد وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێشتریش رایانگەیاندووە كۆبونەوە چارەسەری كێشەكان ناكات، بەڵكو پێویستە حكومەت چاكسازی راستەقینە بكات و موچەی خەڵك دابینبكات، غەیری ئەوە هەرچی دیكە بكرێت ئەوا تەنها خەڵك مەشغوڵكردنە.

وتیشی، “باشتروایە پارتی و یەكێتی و گۆڕان وەك سێ هێزی سەرەكی حكومەت لەبری ئەو كۆبونەوانە بڕیاری یەكجاری بدەن و چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان بكەن”.

لەبارەی بەستنی كۆنگرەی حزبەكەشیانەوە ئاماژەی بەوەكرد رۆژی 10ی ئەم مانگە سەركرایەتی كۆمەڵ كۆدەبنەوەو بڕیار لەوادەی بەستنی كۆنگرە دەدەن.

وتیشی، “بەهۆی كۆرۆناوە بەستنی كۆنگرەیان دواخستووەو لە كۆبونەوەكەی سەركردایەتیدا لەبەر مەبنای ئەو پرنسیپانەی كۆمەڵی لەسەر دروست بووە كاردەكەین بۆ ئەوەی بزانین بۆ داهاتوو چی هەنگاوێك دەنێین”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ وتەبێژی پارتی دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان رایگەیاند، دوای كۆبونەوەی سێ قۆڵی ئەو سێ لایەنە بڕیار دەدەن لەوەی كە سەردانی هەریەكە لە كۆمەڵ و یەكگرتووش بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا