زیاد جه‌بار: یه‌كێتى پابه‌نده‌ به‌كاتى هه‌ڵبژاردن

پۆڵه‌تیك پرێس

زیاد جه‌بار لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كی رێكخستنى سلێمانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ده‌ڵێت، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان چه‌ندینجار ئه‌مه‌ى دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ پابه‌ندین به‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

زیاد جه‌بار لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كی رێكخستنى سلێمانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان چه‌ندینجار ئه‌مه‌ى دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ پابه‌ندین به‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دواجاریش له‌كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى دووپاتكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان پابه‌نده‌ به‌كاتى هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌كارى كردووه‌و خۆى ئاماده‌كردووه‌ بۆ كاتى هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌روونى ئه‌وه‌ى دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌نده‌ به‌كاتى هه‌ڵبژاردن.

زیاد جه‌بار وتى: ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ 10ى 5.

وتیشى: هێزێكى سیاسى له‌ هه‌رێم نایه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان چۆن مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ ئه‌وان ده‌یزانن.

جه‌ختیشى كرده‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان نه‌ به‌شدارى هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كردووه‌ و نه‌ به‌شداریش ده‌كات بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن.

رونیكرده‌وه‌، هه‌مووكات كار بۆئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان چۆن له‌ مێژووى خۆیدا رۆڵى كاریگه‌رى هه‌بووه‌ له‌ ژیانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ داهاتووش یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئه‌و رۆڵه‌ كاریگه‌رى خۆى ده‌بینێته‌وه‌ و چاوه‌ڕێین ده‌نگه‌كانیشمان زیادبكات و چاوه‌ڕێی خه‌ڵكى كوردستانیشین هێزمان بداتێ بۆئه‌وه‌ى شه‌ڕه‌كه‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بیكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا