پێویستە شاندێكی باڵای سیاسی سەردانی بەغدا بكات

پۆڵەتیك پرێس

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، نییەتی بەغدا بەرانبەر هەرێم ئیجابی نییەو پێویستە شاندێكی باڵای سیاسی لە هەرێمەوە سەردانی بەغدا بكات.

فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەرێم و بەغدا لە رابردوەوە كەوتونەتە كێشە، چارەسەری كێشەكانیش ئاسان نین، دواین جاریش كە یاسایی قەرز لە عێراق دەركردا لەخۆوە دەرنەكرا، بەڵكو تەنها بۆ ئەوە بوو كێشەی زیاتر بۆ هەرێم دروستبكەن.

راشیگەیاند، پێویستە شاندێكی باڵای سیاسی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دانوستان بكات بۆ ئەوەی ئەو بودجەیەی هەیە تێپەڕێنرێت، چونكە بەوشێوەیە لەبەرژەوەندی كورد دەبێت.

وتیشی، “ئەو شاندی دانوستانكاری هەرێم كە لەبەغدا ماونەتەوە دەیانەوێت لەسەر یاسای قەرز رێككەوتن بكەن، بەڵام چاوەڕوان ناكرێت لەمساڵدا بگەنە هیچ ئەنجامێك، پێویستە ئەو شاندە كار لەسەر بودجەی ساڵی 2021 بكەن”.

ماوەی چەند رۆژێكە شاندێكی هەرێم لەبەغدان و دوای چەندین كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی هێشتا نەگەشتونەتە هیچ رێككەوتنێك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا