فینلەند باڵوێزخانەکەی لە کابول دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، فینلەندا ڕایگەیاند، باڵوێزخانەی خۆی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان دادەدات و، دەپلۆماتکارەکانی دەگەڕێنێتەوە بەهۆی بارودۆخی ئەمنیەوە.

وەزارەتی دەرەوەی فینلەندا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند”دیپلۆماتکارەکانی فینلاند ئەفغانستان چۆڵ دەکەن”.

لەم هەفتانەی دواییدا ئەم بارودۆخە لە ئەفغانستان زیادی کردووە، زۆربەی وڵاتان باڵوێزخانەی خۆیان لەو وڵاتە داخست، تاڵیبان تەواوی دەروازە سنورییەکانی ئەو وڵاتەیان کۆنترۆڵ کرد.

لە کاتی هەڵاتنی ئەشرەف غەنی سەرۆی ئەفغانستان، محەمەد نەعیم وتەبێژی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان، وتی شەڕەکە کۆتایی هاتووە، دوای ئەوەی چوونە کۆشکی سەرۆکایەتیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا