پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، تا کۆتای ئەمساڵ دوو سەبەتەی خۆراک دابەش دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت ساڵی داهاتووش سێ ماددەی دیکە بۆ سەبەتەی خۆراک زیادبکرێت.
موسەننا فرێجی، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ئاشکرایکرد،” بەمەبەستی ڕێگریکردن لە قۆرخکاری بازرگانان دەستمان بە دابەشکردنی سەبەتەیەکی دیکەی خۆراک کردووە و لە کۆتای ساڵیشدا سەبەتەیەکی دیکە دابەش دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە پێیدەچێت پێشنیاری زیادکردنی سێ ماددەی دیکە ئەوانیش، ئاردی سفر، پەنیر و شیر بۆ گەورە جێبەجێ بکرێت.
جەختیکردەوە، دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە کاریگەری لەسەر سەقامگیری نرخی خۆراک، دابەزینی نرخی برنج و ئارد لە بازاڕەکاندا دروستکردووە.