مالکی لەچی دەترسێت؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، ترسی هەیە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.

نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، ترسی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر، ساختەکردن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٠ی تشیرینی یەکەمی ئەمساڵ.

مالکی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ماوەی پێشوو ئیئتیلافەکەی داوای کردووە بژاردنی دەنگەکان، جگە لە دەستی پێویستە  ئەلیکترۆنیش بێت، بۆ ئەوەی ئەگەر ئەنجامەکانی بژاردنی دەستی و ئەلیکترۆنی یەک ئەنجام بن، ئەوا هەڵبژاردنەکە دادپەروەرانە دەبێت.

مالکی ئەوەشی خستەڕوو، هەندێک تێبینی هەیە، هێشتا لە نێوان ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و کۆمسیۆن گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، لەوانە وێنەو کارتە کۆنەکان کە ڕەنگە زیاتر لە جارێک بەکاربهێنرێت، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر بەردەوام بوونی هەڵبژاردنەکان دروست ناکات، داوا لە خەڵکیش دەکات بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و ڕاستگۆیانە بێت خەڵکێکی زیاتر بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا